Skip to the content

مێزگردێک لەبارەی ڕێگریکردن لە بیری توندڕەوی و توندوتیژیی خێزانی بەڕێوە برا

ڕۆژی شەممە،  ١٢ ی ئابی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێنجەمین مێزگردی ڕێگریکردن لە بیری توندڕەوەی و توندوتیژیی خێزانی بەڕێوە چوو.

ئەو مێزگردە پرۆژەیەکی هاوبەشە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی UN WOMEN و AOO و ڕێکخەری ڕاسپاردەی نێودەوڵەتی لە ئەجوومەنی وەزیران، بە پاڵپشتیی کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر.

لە گوتەیەکدا د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، جەختی لە زیاتر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا کردەوە لە ڕێگەی ئەو ڕێکخراوانە و مینبەرەکان، هەروەها پشتیوانیی خۆیشی دووپات کردەوە بۆ هەر هاریکارییەک بۆ ئەو بابەتە، هەروەها ڕۆڵی دادگاکان و داواکاری گشتیشی بەرز نرخاند و داوایشی کرد زیاتر ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی و توندوتیژیی خێزانی و ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر بۆ هێنانە بەردەمی دادگا، بە تایبەت ئەوانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بیری توندڕەوەی و توندوتیژیی خێزانی بڵاو دەکەنەوە.