Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی یەکەمەکانی خوێندنی قوتابخانە ئیسلامیەکان خەڵات دەکات

رۆژی ٢ی ئابی٢٠٢٣، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە ئامادەبوونی د.زێنەدین مەولود، بریکاری وەزارەت، لە مەراسیمێکدا رێزلێنانی بەخشییە ١٠ یەکەمەکانی قوتابخانە ئیسلامییەکانی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکەمی پەیمانگای ئەزهەر.

لە وتەیەکدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکان کرد و دەستخۆشی لەمامۆستایان و پەروەردەکاران کرد، کە توانیویانە رۆڵی زانستی خۆیان بگێڕن لە گەیاندنی پەیامی زانست و پەروەردەیی ئایینی، وێڕای ئەمەیش د.پشتیوان سادق دەستخۆشی لە بەخێوکەران و دایک و باوکان کرد بۆ پاڵپشتی کردنی رۆڵەکانیان.
 
 وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی جەختی لە پشتیوانی کردنی پرۆسەی زانستی و رێکخستنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بەشێوەی سەردەمیانە و دابین کردنی پێداویستییە پەروەردەییەکان بۆ خوێندنی قوتابخانە ئیسلامییەکان دووپاتکردەوە.

هەر لەمیانی مەراسیمەکەدا د. پشتیوان سادق،  پڕۆژەی دابینکردنی دەرماڵەی مانگانە بۆ قوابیانی پەیمانگای ئەزهەر راگەیاند، کە بەپاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێک هاوکاری مانگانە بۆ قوتابیانی ئەزهەر دابین دەکرێت و لەکۆتاییشدا خەڵات و رێزلێنان بەسەر یەکەمەکاندا دابەشکرا.