وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لەشاندێکی پەرلەمانی کەنەدا دەکات
![](/media/21865/img_1080.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133379046820000000)
رۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا بەسەرۆکایەتی تۆم کیمیچ، کە بۆیەکەمجارە سەردانی کوردستان دەکەن.
لەدیدارێکەدا ڕەوشی ئایینی هەرێمی کوردستان وعێراق بەگشتی تاوتوێکرا و ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕووی ھێنانەکایەی یاساکانی پاراستنی مافی ئایین و پێکھاتەکانی هەرێمی کوردستان و پڕۆژە گشتگیرەکانی بۆ پەرەپێدانی گیانی پێکەوەیی گفتوگۆکرا.
شاندی پەرلەمانی کەنەدا ئارەزووی خۆیان نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاریکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندان، ئەوەش سەرەڕای دابینکردنی شوێنی ژیان و خزمەتکردنیان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.