Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی میسر دەکات

بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندییەکان و پێشخستنی بواری خوێندن و توێژینەوەکان و گرنگیدان بەلایەنی ئەکادیمی و بەھێزکردنی ئاستی زانستی قوتابیانی ئەزھەر لەکوردستان، شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وڵاتی میسریان کرد و لەلایەن بەرپرسانی ئەزھەرەوە پێشوازیکران.
 
شاندەکە پێکھاتبوون لە مامۆستا مەلا ڕەعد ئۆمەربلی، بەڕێوەبەری مزگەوتەکان، ھێمن بەھرام، بەڕێوەبەری ژمێریاری، مامۆستا بەختیار، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەزھەر، بەشداری محەمەد یەحیا، نوێنەری قوتابیانی کورد لە زانکۆی ئەزهەر.
 
 شاندەکە لەلایەن د.نەزیر عیاد، ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی توێژینەوە و ئیسلامی لە زانکۆی ئەزھەر پێشوازی کران و دواتر سەردانی فەزیلە شێخ ئەحمەد، سەرۆکی کارگێڕی تاقیکردنەوەکان و کاروباری قوتابیان و دەرچووان کرد.
 
دواتر شاندەکە سەردانی پەیرەوی چاودێری پەیمانگاکانی ئەزھەر لەدەرەە و مەشیخەی ئەزھەریان کرد و جەختیان لە برەودان بە پێشخستنی پەیوەندییەکان و بەھێزتر کردنی لایەنی زانستی قوتابیانی ئازیزی ئەزھەر کرایەوە.