Skip to the content

لە ناحیەی کەورگۆسک مزگەوتی حاجی سەعدییە کرایەوە

رۆژی پێنجشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە ناحیەی کەورگۆسک لەشاری ھەولێر، بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، مزگەوتی حاجی سەعدییە کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وتەیەکی پێشکەش کردو رایگەیاند:" لە مێژووی کوردستان دا مزگەوت جگە لەوەی ماڵی خودایە و شوێنی خواپەرستی و دیندارییە، شوێنی کوردپەروەری ونیشتمانپەروەری و تەنانەت شوێنی چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش بووە، بۆیە پیرۆزبایی لە خەڵکی کەورگۆسکی خۆشەویست دەکەم و دەستخۆشیش لە خێرخواز حاجی دڵشاد و خانەوادەکەیان دەکەم بۆ ئەو کارە خێرخوازییە.''

لەماوەی کابینەی نۆیەم زیاترلە ٤٥٠ مزگەوت کراوەتەوە و ژمارەیەکی تریش لە ژێر دروستکردندان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەدابینکردنی زەوی شایستە و خزمەتگوزاریەکانی تر، پشتیوانی لەدروستکردنی مزگەوت و شوێنی ئایینی دەکات، بەکردنەوەی ئەم مزگەوتەش ژمارەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان بووە ٦ هەزار و ٨٥ مزگەوت لەشار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان.