Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەکات

رۆژی چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەراتی گشتی حەج وعومرەی کرد و لەلایەن شێخ نیاز نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە پێشوازی کرا.

لەدیدارێکدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە چۆنیەتی ئامادەکارییەکانی پرۆسەی حەجی ساڵی داھاتووی پرسییەوە و جەختی لەخزمەتکردنی حاجیان و دابینکردنی شوێنی مانەوە و خواردن و گواستنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری چارەسەری لە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە کردەوە.

دواتر د.پشتیوان سادق، بەدواداچوونی بۆ ناونوسینی حاجییان و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمارکردووە و پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی حاجییان و تیروپشک و خزمەتکردنیان دووپات کردەوە .