Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی خوێندنی باڵا دەکات

رۆژی ێنجشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستای ئایینی، کە قوتابی خوێندنی باڵان (ماستەرو دکتۆرا) لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەخوێنن کرد.

لەکۆبوونەوەیەکدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گرنگی توانایی زانستی و پەرەپێدانی ئەکادیمی مامۆستایانی خستەڕوو، پاڵپشتی وەزارەتی بۆ پشتیوانیکردنی خوێندن و بڕوانانەی باڵا دووپاتکردەوە، دواوتر رایگەیاند: " ئەوەی گرنگە و پێویستە، ناونیشانی (توێژینەوە و تێزەکان) لەخزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کوردستان و چارەسەری کێشەکان و نوێکردنەوەی فیقھی ئیسلامی بێت.''

لەدەستپێشخەریەکدا بۆ خزمەتی مامۆستایان لە بڕیارێکی گرنگ دا و بۆئەمساڵی خوێندن د.پشتیوان سادق، بواری رەخساندن و دەرفەتی خوێندنی باڵای فراوانتر کرد و بۆ ساڵانی داھاتووش بەپێی توانا بڕیاکان بەردەوام دەبێت ئەمەش لە پێناو پشتیوانیکردنی بواری زانستی و خوێندنی باڵا .

لە بەرامبەردا وەرگیراوان سوپاسی بڕیارەکانی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینیان کرد بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن و ڕەخساندی بواری خوێندن لە ناوخۆی کوردستان وێڕای بەردەوامی لەکاری خۆیان خزمەتکردنی مزگەوت و موسوڵمانان.