Skip to the content

پشتیوان سادق: ڕێگە نادرێ کەسانێک بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ھێرشی ناڕەوا بکەنە سەر ئایینی دیکە

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە یاوەریی زێندین مەولوود، بریکاری وەزارەت، سەردانی مەکتەبی سکرتایەتی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستیانیان کرد و لە لایەن سەرۆک و جێگر و ئەندامانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پێشوازییان لێ کرا.

لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک و جێگر و ئەندامانی سکرتایەتی یەکێتیی زانایان، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، جەختی لەوە کردەوە "بە ھیچ جۆرێک ڕێگە نادرێ کەسانێک بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ھێرشی ناڕەوا بکەنە سەر ھەر ئاراستەیەکی تری ئایینی و ھەستی خەڵکیتر بریندار بکەن؛ ئەمە پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانە، ھەموو ئەم بابەتانە بە پێی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی گوتاری ئایینی ڕێگەپێدراو نین، بەو هۆیەشەوە ھۆبەی یاسایی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگرێتەبەر".