Skip to the content

کۆنفرانسی "کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە" لە هەولێر بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لەژێر چاودێری و بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی "کوردستان لانکەی پێکەوە ژیانی ئاشتییانە" بەڕێوەچوو.
 
لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی ئایینەکان لەهەرێمی کوردستان کرد، هەروەها سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، کە هەردەم پاڵپشتی و داکۆکی کاری پێکەوەژیان و قوڵکردنەوەی ئاشتیانە بوون و رۆڵی کاریگەریان هەبووە بۆ ئەوەی زەمینەیەکی لەبارتر بۆ ئەم پێکەوەژیانە ئاشتیانەی کوردستان فەراهەم بکرێت.
 
د.پشتیوان سادق، رۆڵی کەسایەتییە ئاینییەکانی کوردستانی بەرز نرخاند بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری ئایینی و پرەنسیپە جوانەکانی ئایینەکان بۆ یەکتر قبوڵکردن، هەروەها گوتی" پاراستنی و بەرەوپێش بردنی ئەو پێکەوە ژیانە جوانە و یەکتر قبوڵکردنەی کە لەکوردستان  و هەیە پێویستی بە جوهدی زیاتری کەسایەتییە ئاینییەکان و کەسایەتییە ئەکادمییەکان و رۆشنبیرەکان هەیە.''
 
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی" حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رابردوو، لە ئێستاو درێخی نەکردووە لە قوڵکردنەوەی ئەو پێکەوە ژیانە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وەکو بەشێک لەو پرۆسەیە، لە رێگەی چەندین کۆبوونەوە و کۆنفرانس و کۆنگرەو سیمینارو کردنەوەی خول و دروستکردنی پەیمانگا.''
 
 د.پشتیوان سادق راشیگەیاند، پڕۆژەیاسای نوێی وەزارەت، زیاتر دەتوانێت فەراهەمی ئەو پێکەوەژیانی ئاشتیانە بکات لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان، و یاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٥، نموونەیەکی یەکجار جوانە لە ناوچەکەی ئێمەدا کە جەخت دەکاتەوە لەپاراستنی پێکهاتەکان و مافەکانیان دەکاتەوە.