Skip to the content

بەرێوەبەری گشتی دیوان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی نوێنەری پێکھاتە ئایینەکان دەکات

بەمەبەستی ھەماھەنگی زیاتر و جێبەجێکردنی ژمارەیەک چالاکی ھاوبەشی نێوانی ئایینەکان و خستنەڕووی پلانی نوێ، مامۆستا فارس جەوھەر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان بە بەشداری خالد جەمال، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحییەکان، سعود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزیدیان، ئەمیر عوسمان مەولود، بەرێوەبەری پێکەوەژیان لەگەڵ نوێنەری ئایینەکان کۆبوەوە.

لەگفتوگۆیەکی کراوەدا نوێنەری ئایینەکان چەند پێشنیارێکیان بە ئامانجی برەودان بە گیانی پێکەوەیی و پەرەپێدانی پێکەوەژیان خستەڕوو.

بڕیارە لە داھاتوودا چەند چالاکییەک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەرێوە ببرێن.

بەڕێوەبەری گشتی دیوان جەختی لە کاری پێکەوەیی و پڕۆژەی گشتگیرو ھەمەلایەنە کردەوە و بۆ ئەمەش ئامادەیی وەزارەتی بۆ پاڵپشتی ھەموولایەک نیشاندا .