Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دیدارێکی لەگەڵ پێشنوێژ و وتار خوێنانی ھەولێر ئەنجامدا

ڕۆژی چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەگەڵ پێشنوێژ و وتارخوێنانی پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری دیدارێکی کراوەی سازکرد.

لە دیدارەکەدا، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بارودۆخی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی خستەڕوو، ڕایگەیاند:" قەدەری خوای گەورەیە کەھەمووان پێکەوە بژین، بۆیە ھەڵەیە پێمان وابێت لایەنێک لایەنێکی تر دەسڕێتەوە و ڕەفتاری نەشیاوی کەسیش لەسەر کۆیی ئاین و نەتەوەکان ھەژمار ناکرێ، بۆیە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ پەیڕەوبکەین".

د.پشتیوان سادق، سوپاسی مامۆستایانی خۆبەخشی کرد و ڕایگەیاند:" ئەولەویەتی کاری ئێمە ئەوەیە کە خزمەتی شایستەی مامۆستایان بەگشتی و مامۆستایانی خۆبەخش بەتایبەتی بکەین"، لە کۆتایدا بۆ پێشخستنی کاروبارەکان، پێشنیارە بەسوودەکانی مامۆستایانی وەرگرت.