Skip to the content

بریکاری وەزارەت پێشوازیی لە شاندێکی وڵاتی ھەنگاریا دەکات

ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، د. زێنەدین مەولوود، بریکاری وەزارەت، بە ئامادەبوونی ئەمیل ئستیفیان، ڕاوێژکاری وەزارەت، فارس جەوھەر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، پێشوازیی لە شاندێکی وڵاتی ھەنگاریا کرد، کە پێک ھاتبوون لە پڕۆفیسۆر دەژۆ تۆماش، شارەزا لە کاروباری مێژوو و شوێنەوار، لازلۆ بێرسی، سەرۆکی زانکۆی ئەلتای هەنگاری، کۆلۆنێڵ زۆڵتان رێتی، بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە سەربازییەکانی کونسوڵخانەی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر و ژۆڵت کۆکیس، یاریدەدەری سەرۆکی ئۆفیسی پەیوەندییە سەربازییەکانی کونسوڵخانەی هەنگاریا.

لە دیدارەکە ڕەوشی ئایینی و پێکەوەژیان و پرۆژە و چالاکییەکانی وەزارەت بۆ پێکەوەیی و کارکردنی ھەمەلایەنەی ئایینەکان خرایە ڕوو، د. زێنەدین، بریکاری وەزارەت ئاماژەی بە پوختەی پلانی وەزارەت کرد کە ئەنجام دراون؛ سەرجەمیان لە خزمەتی گیانی پێکەوەییدایە، وێڕای پرۆژەی داھاتوو بە شێوەیەکی فراوانتر، دواتر ئاماژەی دا بە پرۆژەی شوێنەوار و گەشتیاریی ئایینی کە بەشێکی گرنگی پێکھاتەی شارستانیەتی کوردستانە و ھەموو ئایینەکان تێیدا بەشدارن، وێڕای خستنەڕووی بەدیکۆمێنتکردنی ناوچە و دەڤەر و شوێنە پیرۆزەکان.