Skip to the content

موژدەیەک بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵا ماستەرو دکتۆرا لەناوخۆی کوردستان

رۆژی چوارشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە ژمارەیەک لە وەرگیراوانی ماستەرو دکتۆرا کرد.
لەو دیدارەدا تاوتوێی ھەنگاوەکانی وەرگرتن و پێدانی مۆڵەتی خوێندن و کارکردن لەسەر ناونیشانە زانستی و پێویستییەکان و چارەسەریەکانی کرد و لەپێناو پشتیوانیکردنی پێگەیاندنی ئەکادیمی و بەرژەوەند گشتی و خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بڕیاریدا بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن بۆسەرجەم وەرگیراوانی ماستەرو دکتۆرا لەزانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگەر لەدەرەوەی پلانیش بێت، بۆئەمەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی ڕاسپارد بەگرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.