وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەوقافی قەزاکان و لقەکانی زانایانی دھۆک کۆ بووەوە
![](/media/22285/fb_img_1695064356173.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133395828760000000)
ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە شاری دھۆک، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەوقافی قەزاکان و بەرپرسی لقەکانی زانایان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە زیاتر گرنگیدان بە بوارەکانی خوێندنی ئایینی و پێشوازیی ساڵی نوێی خوێندن کرایەوە، تاوەکوو پێکەوە پرۆسەی خوێندن لەمساڵدا زیاتر بەرەوپێش ببەن، وێرای دەربڕینی ھەموو پاڵپشتییەکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پێداویستییەکانی پرۆسەی پەروەردەییی خوێندنی ئایینی، دواتر پەیوەندیەکانی نێوان ئەوقافی قەزاکان و لقەکانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان تاووتوێ کرا و جەخت لە کاری پێکەوەیی لە پێناو خزمەتکردنی ئایینی و نیشتمان کرایەوە.