Skip to the content

کوردستان بۆتە ناوەندی ئاشتی و کۆکەرەوەی جیاوازییەکان

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەھەماھەنگی تۆڕی ھاوپەیمانی کەمینەکان لە عێڕاق و بەشداری نوێنەری پێکھاتەکان، بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی ئاشتی، دیدارێکی کراوە لەژێر ناوی "دیداری کوردستان بۆ ئاشتی" ڕێکخرا.

لەوتەیەکدا د.پشتیوان سادق، ئاماژەی بە کاروپڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و گیانی مرۆڤدۆستانە وخزمەتی پێکھاتە ئایینیەکان بەبێ جیاوازی، و خستنەڕووی پلانی وەزارەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە و کاری پێکەوەیی و پاڵپشتی کردن لە چالاکی و ڕەخساندی دەرفەت و کەشی ئەرێنی.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند: " کوردستان لە جیھاندا بۆتە ناوەندی ئاشتی و چەتری کۆکەرەوەی جیاوازییەکان، ھێنانەکایەی ئارامی و ئاشتی بۆ مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و ھەموو ئاینەکان.''