پشتیوان سادق لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخشی سنووری کۆیە کۆبووەوە
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەگەڵ بەشێکی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخشی سنووری کۆیە، دیدارێکی کراوەیان ئەنجام دا.
لەمیانی دیدارەکدا، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دەستخۆشی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی کرد، کە خۆبەخشانە و بێبەرانبەر خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کوردستان دەکەن، ھەروەھا لەنێو مزگەوتەکاندا بەوپەڕی گیانی ھاوکاری و خۆبەخشییەوە لەگەڵ خەڵک و نوێژخوێنانن.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوانیی خۆی و وەزارەتی، بۆ ھەنگاوەکانی داھاتوو دووپات کردەوە و تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ئەو ستەمەی کە بە ناڕەوا دەکرێتە سەر ھەرێم و مافە دەستوری و داراییەکانی ھاووڵاتییانی زەوت دەکرێت. لەسەر ھەموو لایەک پێویستە بە گیانی نیشتمانییەوە بەرانبەر ئەو ستەمە بوەستینەوە، کە بە ناڕەوا دەکرێتە سەر مافی خەڵکی کوردستان، ھەمیشە مامۆستایانی ئایینیی ئێمە بە گیانی بەرپرسیارانەوە مامەڵەیان کردووە.