Skip to the content

ژمارەی قوتابیيانی پەیمانگه‌ی ئەزھەر لە کوردستان بۆ زیاتر لە٣٥٠ قوتابی بەرز بووه‌ته‌وه‌

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی شوباتى ٢٠٢٤، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە د. یسری ڕوشدی جەبری و شاندێکی ئەزھەر کرد، لەمیانی پێشوازییەکەدا، پەیوەندیيەکانی نێوان کوردستان و ئەزھەر و بارودۆخى گشتيى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ کرا. 
د. پشتیوان سادق، خۆشحاڵيی خۆی بە پاڵپشتیکردنی ئەزھەری شەریف بۆ خوێندنی ئایینی و پەیمانگه‌ی ئەزھەر لە کوردستان دەربڕی، و گوتى "خۆشبەختانە بەپێی پلانی ئەکادیمی، توانیومانە ژمارەی قوتابیيانی پەیمانگه‌ی ئەزھەر لە کوردستان بۆ زیاتر لە٣٥٠ قوتابی بەرز بکەینەوە و چەندانى تريش بۆ خوێندنی ئایینی و بەدەستھێنانی بڕوانامەی باڵا، ڕه‌وانه‌ى وڵاتى ميسر بكه‌ين، و بڕیاريشه‌ لە ماوەی داھاتوودا پرۆژەی فراوانتری زانستی بە ھەماھەنگی و پێکەوەیی  بەڕێوە ببرێت."