وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات
![](/media/24574/fb_img_1704879941183-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133493555130000000)
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، پێشوازی لە د. عبداللە وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی، و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی، جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ وئاڵوگۆڕی پڕۆژە و ھەنگاوەکانی نێوان ھەردولا لەڕابردوودا کرا،ھەروەھا بەگرنگیەوە دەستکەوتەکان بۆخزمەتی ئایینی پیرۆزو مامۆستایان و مزگەوت تاوتوێکرا، لەتەوەرێکی تردا جەخت لە کاری بەردەوامی لیژنەی پێداچوونەوەی پڕۆگرامە زانستیەکان کرایەوە ئەویش بۆ پێشخستنی حوجرەکان و بواری پڕۆگرامەکانی قوتابخانە و خوێندنی ئایینی و پشتیوانیکردنی قوتابیانی ئازیز.
لەکۆتایدا ھەردوولا جەختیان لە ھەماھەنگی پەیوەندی کردەوە لەپێناو بەردەوامی خزمەتکردنی زانایان و مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی .