Skip to the content

قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە ئایینییەکان دەستی پێکرد

لەسەر ڕاسپاردەی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەک قۆناغی یەکەم ژمارەیەک قوتابخانەی خوێندنی ئایینی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی نۆژەندەکرێنەوە.

لە قۆناغی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان پێداویستی پەروەردەیی و لۆجستی، ھۆیەکانی فێرکردن، کەل و پەلی فێنکەرەوە و نەوت و نۆژەنکردنەوەی باڵاخانە و نوێکردنەوەی پۆلەکان و دابینکردنی پەراوگە و پێداویستی ئەزموونەکان و کەل و پەلی تەکنیکی بۆ ژمارەیەک قوتابخانە دابینکران.

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، پشتیوانی بۆ خوێندنی ئایینی ئەکادیمی دووپاتکردەوە، سەرەرای دابینکردنی ھەموو پێویستییەکان بڕیارە لەماوەی داھاتوودا ستراتیژی پشیتوانی بەرزکردنەوەی کوالێتی زانستی و خوێندن لەقوتابخانە ئایینییەکان جێبەجێبکرێن، ھەروەھا گرنگی دەدرێتە کردنەوەی خولەکانی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ قوتابیان و دەرچووان و فراوانترکردنی بوارەکانی خوێندن و سوود وەرگرتن لەتوانا زانستییەکان.

ھەموو ئەمانە زێتریش لە پلانەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینییەو بۆ ساڵی داھاتووی خوێندیش ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ لەقوتابخانە ئاینەکان لەخزمەتی پڕۆسەی خوێندن جێبەجێدەکرێن .