Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەردانی کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەڵاحەدینی کردو لەلایەن د. جەمیل سورچی، ڕاگری کۆلێژ و دەستەی مامۆستایەوە پێشوازی لێکرا.

لەمیانی سەردانەکەیدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، لەگەڵ ڕاگر و مامۆستایان کۆبووەوە و تاوتوتوێی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئایینی و بواری خوێندنی باڵا و ھەنگاوە ئەکادیمیەکانی کۆلیژەکەمان کرا.

د. پشتیوان سادق، لەگەڵ قوتابیانی ئازیزی کۆلیژ جەختی لە پێویستی ھەبوونی مامۆستای ئایینی وتارخوێن وھەوڵی بەردەوام بۆ پێگەیاندنی زیاتر و پێشخستنی توانا و لێھاتووییە زانستیەکان لەسەر بنەمای خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نیشتمانپەروەری کردەوە.

لەماوەی داھاتوو لەپێناو خزمەتی گشتی و مزگەوت و پەروەرەدەی ئایینی ھەروەھا پەرەپێدانی لایەنی توێژینەوەی زانستی، پڕۆژەی ھاوبەش لەگەڵ کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان بەرێوەدەچێت، لەکۆتایدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئومێدی سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ قوتابییان و مامۆستایان خواست .