Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، پێشوازی لە د. عبداللە وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی، و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی، جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی کرد.

لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ وئاڵوگۆڕی پڕۆژە و ھەنگاوەکانی نێوان ھەردولا لەڕابردوودا کرا،ھەروەھا بەگرنگیەوە دەستکەوتەکان بۆخزمەتی ئایینی پیرۆزو مامۆستایان و مزگەوت تاوتوێکرا، لەتەوەرێکی تردا جەخت لە کاری بەردەوامی لیژنەی پێداچوونەوەی پڕۆگرامە زانستیەکان کرایەوە ئەویش بۆ پێشخستنی حوجرەکان و بواری پڕۆگرامەکانی قوتابخانە و خوێندنی ئایینی و پشتیوانیکردنی قوتابیانی ئازیز.

لەکۆتایدا ھەردوولا جەختیان لە ھەماھەنگی پەیوەندی کردەوە لەپێناو بەردەوامی خزمەتکردنی زانایان و  مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی .