وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی زاناو كەسایەتییەکى ئاینی دەکات
ڕۆژى سێشەممە ٢٣⁄ ١⁄ ٢٠٢٤ لەشاری دھۆک د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، سەردانی زانای ئاینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی، مامۆستا مەلا "زاھد ئەسعەد گوھەزری" کرد
مامۆستا مەلا زاھدئەسعەد گوھەرزی خاوەنی زیاتر لە(چڵ ساڵ) خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزو بواری وتار وانەی ئایینی و حوجرەیە و ئێستا وتارخوێنی مزگەوتی شەھیدانە لەشاری دھۆک، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروپاری ئاینی لەنزیکەوە ڕەوشی ژیان و خوێندنی ئایینی و تەندروستی بەڕێزیانی پرسیەوە، دواتر وتی : ئێمە ھەمیشە بەچاوی ڕێزەوە لەخزمەت و ئەزموونی ئەم زانا پایەدارو بەرزانە دەڕوانین، کەبەشێکی گرنگی سەروەتی ئاینی ونیشتمانی میللەتەکەمانن.