وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ستێرلینگی ئەمەریکایی کرد
![](/media/27722/fb_img_1719507292336.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133639839740000000)
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، د. پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە مایڵز هانسن، بەڕێوەبەری دەستەی کارگێڕیی دامەزراوەی ستێرلینگ (بریتنی ستێرلینگ)،بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا کرد.
ڕێکخراوەکە کاری خێرخوازی و گیانی ھاوکارییە، لەسەر ئاستی جیھان کار بۆ پاراستنی کولتووری خێزانی، کۆچبەری، تەندروستی، پەروەدە و پێکەوەژیان دەکات.
لە دیدارەکە ڕۆڵی مرۆڤدۆستانەی حکومەتی کوردستان لە کاری بەردەوام بۆ خزمەت و دەستگرتنی ھەموو ئەوانەی ڕوویان لە ھەرێم کردووە، بەرز نرخێندرا. ھەروەھا گرنگیدان بە پێکەوەژیانی ئایینی، کە ھەرێمی کوردستان وەک جوانترین نموونەی جیھان بۆ گیانی تەبایی و پێکەوەییی ئایینەکان ناوزەد کراوە، ھەر لەمیانی دیدارەکەدا، چەند پرۆژەیەکی پەیوەندیدار و ھاوبەش تاووتوێ کران و ئامادەییی وەزارەتیشیان بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری و پاڵپشتی دووپات کردەوە.