Skip to the content

پشتیوان صادق پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی نیشتمانیی ھێزەکانی ئیتاڵیا کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، د. پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە فەرماندەیی هێزی نیشتمانی ئیتاڵیا، کۆلۆنێل سیرۆ فۆرت، فەرماندەی IT NCC-L‏ لە بنکەی وشکانی و کاپتن تێرێزا دی ئامیک، هاوکاری سەربازیی مەدەنی کرد.

لە دیدارەکەدا د. پشتیوان صادق، ڕۆڵی ھێزەکانی ئیتاڵیای بەبایەخەوە خستە ڕوو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە و ھاوکاریی بەردەوامی سەربازیی ئیتاڵیا بۆ پشتیوانیی ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕاھێنانی لۆجستی و پاراستنی تەناھیی ناوچەکە.

دواتر ھەڵویستی گەل و حکومەتی ئەو وڵاتەیان بەرز نرخاند، بەتایبەتی لە شەڕی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی گرووپەکان.
هەر لەمیانی دیدارەکەدا شاندی سەربازیی ئیتاڵیا، گیانی ھاوکاریی حکومەتی کوردستان بۆ کریستیانەکان و ئێزیدیان و پێکھاتە ئایینییەکان بەگشتی، بە گرنگ و ئەوپەڕی بایەخەوە پێناسە کرد، بەتایبەتی لە کردنەوەی ڕێگەی ژیان و دەستەبەرکردنی ئارامی بەبێ جیاوازی بۆ کۆچبەران و دروستکردنەوەی دەرفەت و دوورخستنەوەی مەترسی و گێڕانەوەی ژیان بۆ ھەموو ئەوانەی پێویستییان بە ھاوکاری ھەبووە.