وەزیری ئەوقاف چەند تەکیە و مزگەوتێک لە شاری هەولێر بەسەر دەکاتەوە
![](/media/25936/fb_img_1711796169962.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133563009620000000)
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ـی ئاداری ٢٠٢٤، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، حاجی تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر، و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، چەند تەکیە و مزگەوتێکی لەناو شاری هەولێر بەسەر کردەوە تا لەنزیکەوە لە ڕەوشی ئایینی و پەرستش و بەڕێوەچوونی مەراسیمە ئایینییەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئاگەدار بێت.
د. پشتیوان سادق، لەمیانی سەردانەکانیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەکیەکان دەربڕی و هیوای سەرفرازی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواستن.