Skip to the content

وەزیری ئەوقاف چەند تەکیە و مزگەوتێک لە شاری هەولێر بەسەر دەکاتەوە

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ـی ئاداری ٢٠٢٤، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری  ئایینی، لەگەڵ  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، حاجی تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر، و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، چەند تەکیە و مزگەوتێکی لەناو شاری هەولێر بەسەر کردەوە تا لەنزیکەوە لە ڕەوشی ئایینی و پەرستش و بەڕێوەچوونی مەراسیمە ئایینییەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئاگەدار بێت.

د. پشتیوان سادق، لەمیانی سەردانەکانیدا سوپاس و پێزانینی خۆی  بۆ مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەکیەکان دەربڕی و هیوای سەرفرازی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواستن.