پشتيوان صادق: ئەو پرۆژانەی بۆ شەھیدانی عێراق دەکرێن پێویستە کەسوکاری شەھیدانی کوردستانیش لێيان سوودمەند بن
![](/media/26365/fb_img_1714904683844.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133593791050000000)
ڕۆژى یەکشەممە ٥ــى ئادارى ٢٠٢٤، د. پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە ئەندامانی پەرلەمان و لیژنەی ئەوقاف و لیژنەی شەھیدانی پەرلەمانی عێراق كرد.
لەدیدارەکە تاووتوێی ڕەوشی ئایينی و خزمەتکردنی ئایين و مامۆستایان و مزگەوتەکان و ھەموو ئایینەکانی عێراق کرا، وێڕای جەختکردنەوە لەھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی لەپێناو بەرژەوەنديی گشتی و گیانی پێکەوەیی.
دواتر ئاماژەیان بە پاراستنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان کرد، ھەروەھا خستنەڕووی ھەموو ئەو پرۆژانەی بۆ شەھیدانی عێراق دەکرێن و پێویستە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدانی کوردستانیش لێيان سوودمەند بن.