Skip to the content

پشتیوان سادق لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٤، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبووەوە.

لە سەرەتادا د. پشتیوان سادق، تاووتوێی ڕەوشی گشتی و دواگۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی کرد، دواتر ڕووناکی خستە سەر ناوەرۆکی کار، کە بریتییە لە برەودان بە موڵکی وەقفی پەرەپێدان و بەرەوپێشربردنیان و گونجاندن لەگەڵ بازاڕ و ئابووری و کار و کاسبیی ھاووڵاتییان، بە جۆرێک لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت.

داھاتی موڵکەکانی وەقف بەپێی ڕێنمایی و بنەما شەرعییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و لە خزمەت ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکان بەکار دەھێنرێت.

ئەمە وێڕای خستنەڕووی چارەسەری ھەندێ زێدەڕۆیی کە دەکرێت و بەپێی یاسا و ڕێنمایی چارەسەر بکرێن. پێویستە موڵکەکانی ئەوقاف لە هەر شوێنێک بن، پارێزراو بن.