Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە کونسولی کۆماری میسر لە کوردستان دەکات

ڕۆژى دووشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٤،  پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە  محمد وەجی، کونسولی کۆماری  میسر لە ھەرێمی کوردستان كرد.
لە میانی دیدارەکەدا بەگرنگیيەوە پلان و پرۆژەی وەزارەت بۆ پێشخستنی بواری خوێندن و پەرەپێدانی قوتابیيان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندنی ئیسلامی تاووتوێ کرا.

وێڕای گفتوگۆی ڕەوشی پێکەوەژیانی ئايینی لە ھەرێم، کە وەک کولتووری دێرینی خەڵکی کوردستان ناسێندراوە و جێگەی بایەخی ھەموو لایەکە، دواتر لە بەرانبەر ھەماھەنگيی بەردەوامی بۆ پێشخستنی خوێندنی ئایینی بە تایبەتی بۆ پەیمانگه‌ی ئەزھەری سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، د. پشتیوان صادق، ڕێزلێنانی بەخشییە کونسولی کۆماری میسر، لە ھەرێمی کوردستان و ھیوای بەردەوامی و سەرفرازی بۆ خواستن.