وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە کونسولی گشتيی ئەمەریکا لە ھەولێر كرد
ڕۆژى سێشەممە ١٢ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٤، د. پشتوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە ستیڤن بینتەر، کونسولی گشتيی ئەمەریکا لە کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ئایينی و گۆڕانکاری و ئاڵۆزيی ناوچەکە بە گشتی کرا، دواتر ڕۆڵی مێژووی خەڵکی کوردستان بە گشتی و کەسایەتییە ئایینییەکان و دەزگه فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بە گرنگ و پڕبایەخ خرایەڕوو لە ھێنانەکایەی تەبایی و ئاشتيی کۆمەڵایەتی و پێکەوەیيدا، وێڕای بەرز نرخاندنی ھەوڵ و ھەنگاوەکانی حکومەتی کوردستان، بۆ پێشوازی و دەستگرتن و ھاوکاريی ھەموو ئەوانەی پێویستیيان بە دەستبارگرتنە بەبێ جیاوازی. ھەر لەمیانی دیدارەکەدا، جەخت لە بەردەوامی و ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی گشتگیر و خزمەت لە بەرژەوەنديی پێکەوەیی و گیانی پێکەوەژیانی ئایينی کرا.