وهزيرى ئهوقاف و كاروبارى ئايينى: ھەمیشە بە چاوی ڕێزەوە لە خزمەتی مامۆستایانی ئایینيی کوردستان دەڕوانین

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نیسانى ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە بەشداريی عهبدوڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتيی زانایانی ئايينى، لەگەڵ گوتارخوێنانی سنووری پارێزگهى هەولێر كۆبووهوه.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پشتيوان سادق سوپاسی مامۆستایانی کرد بۆ گوتاری میانڕەوی و خزمەتکردنی مزگەوت و موسوڵمان، کە لە سایەی تێکۆشان و خەباتی سەرکردەکانمان و پیاوانی ئايینيی کوردستان، ئەمڕۆ وڵاتاکەمان خاوەن سەروەری و ئاداب و کولتووری خۆیەتی، گوتیشی: خۆشەویستی بۆ کوردستان ئەرکێکی ئایينی و نیشتمانیيە و پێویستە لە گوتارەکاندا بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی ھەبێت، جەختیشی لهوه كردهوه کە خۆشەویستيی کوردستان پەیوەست نیيە بە لایەنی سیاسی، بەڵکو کوردستان ھی ھەمووانە، پاراستنیشی ئەرکی ئايینی و نیشمانییە.
ههروهها وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریيەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لە ماوەی ڕابردوودا، وەک ئەرک بۆ خزمەتی هاووڵاتیيان، هەروەها کارەکانی بۆردی گوتار و کاری بەردەوامیان بۆ پاراستنی خێزان، سروشت و ژینگەی کوردستان بەرز نرخاند .
لە کۆتاییشدا وهزيرى ئهوقاف و كاروبارى ئايينى گوتی: ھەمیشە بە چاوی ڕێزەوە لە خزمەتی مامۆستایانی ئایینيی کوردستان دەڕوانین.