Skip to the content

پرۆژەی بە سیستەمکردنی موڵکەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیەنرا

ڕۆژی چوارشەممە, ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی موڵکەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەسەر ڕاسپاردەی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بە ئامادەبوونی گۆران محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و داراییی دیوان بەوەکالەت، عەباس زێباری، پشکنەری گشتیی بەوەکالەت و بەڕێوەبەری موڵکەکان و بەڕێوەبەری یاساییی وەزارەت، پرۆژەی بە سیستەمکردنی موڵکەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند.

لەم پرۆژەیەدا موڵکەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دەخرێنە ناو سیستەمێکی ئەلیکترۆنی، لەپێناو نەمانی ڕۆتین و ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتییان.

پرۆژەکە لە ئەمڕۆوە کەوتە بواری جێبەجێکردن و سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی موڵکەکان و یاسایی و ئەوقافەکانی سەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان لە ڕاگەیاندنی سیستەمەکە بەشدار بوون؛ لەهەمانکاتدا بەشێوەیەکی پراکتیکیی دەستکرا بە پرۆژەکە.