Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی "هاوپه‌يمانيى نێودەوڵەتيی ستيفانۆس" كرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢ى شوباتى ٢٠٢٥، پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی هاوپه‌يمانيى نێودەوڵەتيی ستيفانۆس (Stefanus Alliance International) كرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆڵی حکومەتی هه‌رێمى کوردستان،لە کاری بەرده‌وام و په‌رۆشى بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و دروستکردنی پەیوەنديی بەھێزی کۆمەڵایەتی لە نێوان سه‌رجه‌م ئایين و پێکھاتەکانی کوردستان به‌رز نرخێندرا و جەخت لە ھەبوونی ھەماھەنگيی زیاتر بۆ ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش کرايه‌وه‌، کە ئامانج لێی برەودان و بەھێزترکردنی پێکەوەژیانی ئایینییە.
شايانى باسه‌ ڕێكخراوى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى ستيفانۆس، گرنگى به‌ ئازاديى ئايين و باوه‌ڕ ده‌دات.