خولێكى زمانى ئينگليزى بۆ ژمارهيهك قوتابى كرايهوه

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی تەیب زرار شێروانی، نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەری گشتيی ئەوقاف و کاروباری ئایینيی پارێزگای هەولێر و کونسولی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر، ڕێکخراوی "ئەمدیست" بە پاڵپشتيی دارایيی کونسولخانەی ئەمهریکا لە هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک قوتابيى دواناوەندیی (شەهید مەلا عەبدوڵڵا پەلپیتانی) کرایەوە و ماوەی یەک ساڵ بەردەوام دەبێت.
لە دەستپێکی خولەکە، نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لە گرنگيی ئەو جۆرە خولانە کردەوە و ئامادەیيی هەموو هاوکارییەکی دەربڕی بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی ئەم پرۆگرامە.
دواتر کونسولی گشتیی ئەمهریکا لە گوتەیەکدا باسی لە گرنگيی کردنەوەی ئەو خولە کرد و جەختی لە پاڵپشتیکردنی زیاتر کردەوە.