Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شاندێکی ئەرسەدۆکسی ڕۆمانی دەکات

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی شوباتى ٢٠٢٥، پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، به‌ ئاماده‌بوونى ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، پێشوازی لە قەشە غەتاس ھەزیم، ئەبرەشیەی بەغدا و کوێت، تائیفەی ڕۆم ئەرسەدۆکسى كرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ئایینی و گیانی پێکەوەیيی نێوان ئایینەکانی کوردستان کرا و ڕۆڵ و کاری بەردەوامی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەوپەڕی بایەخەوە خرایەڕوو.
ھەر لەمیانی دیدارەکەدا پێگەی کەسایەتيی ھەموو ئایینەکانیان به‌رز نرخاند، بۆ پرۆژە و کاری بەردەوام و پەرەپێدانی ئەو تەباییەی ھەرێمی کوردستان، کە نموونەیەکی ڕەنگین و جوانی پێشکەشی جیھان کردووە.