بڕياره ئهمڕۆ سێشهممه کۆتا کاروانی حاجیيان بگەنەوە هەرێمی کورستان

له چوارچێوهى ههوڵهكانى حكومهتى ههرێمى كوردستان، بۆ گهڕاندنهوهى حاجييان به سهلامهتى بۆ ههرێمى كوردستان، دواى ئهو پێشهاته نالهبارهى هاته پێشهوه و ئاسمانى وڵاتانى ناوچهكه داخران و گهشته ئاسمانييهكان وهستان، بڕياره ئهمڕۆ سێشهممه ١٧ى حوزهيرانى ٢٠٢٥، كۆتا كاروانى حاجييان به ڕێگهى وشكانى بگهڕێنهوه ههرێمى كوردستان.
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، پرۆسەی حەج، بە هاوکاری و پاڵپشتيی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، ساڵی ٢٠٢٣، بە بڕی ٣٣٠ ملیۆن دینار پاڵپشتيی لە پرۆسەی حەج کردووە، بۆ ساڵی ٢٠٢٤یش بڕی سێ ملیار دینار پاڵپشتيی ئەم پرۆسەیە بووە، ئەمساڵیش بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار پاڵپشتيی حاجیيانی کردووە، هەر حاجییەک، کە بە ڕێگەی وشکانی گەشتی کردووە، دەبوو بڕی شهش مليۆن و ٣٥٠ هەزار دینار بدات، بەڵام بەو هاوکارییە هەر حاجییەک بڕی پێنج مليۆن و پێنج سهت هەزار دیناری داوە، کە بڕی ٨٥٠ هەزار دینار بۆ هەر حاجییەک لەلایەن سەرۆکی حکومەت هاوکاری کراوە و ژمارەیان ههزار و ٦٤٦ حاجی بووە.
هەروەها ئەو حاجیيانەى بە فڕۆکە گەشتیان کردووە تەنها بڕی حهفت ملیۆن دیناریان داوە، کە دەبوو حهفت مليۆن و ٦٥٠ هەزار دینار بدەن، بۆ هەر حاجییەکی ڕێگهی ئاسمانیش بڕی ٦٥٠ هەزار دینار هاوکاری لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە پێشکەش کراوە، کە ژمارەیان سێ ههزار و ٤٩٠ حاجی بووە.
ئەمساڵ بە هەوڵی سەرۆکی حکومەت ٤٥٠ پشک زیادکرا بۆ حاجیيانی کوردستان، ساڵی ٢٠٢٤، پشکی حاجیيان (٤٨٦٥) حاجی بوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ ڕێژەکەی بۆ (٥١٣٦) حاجی بهرز بووهوه.
بۆ پرۆسەی ئەمساڵ ٥٠ فەرمانبەر، ٢٥ پزیشک و کارمەندی تەندروستی، ٣٩ ڕێنیشاندەری ئایینی، ٥ موفتی، ١١٢ خاوەن کۆمپانیا و سێ شێف، سەرپەرشتيی تەواوی پرۆسەکەیان کردووە. تێچووی هەموو ئەمانەیش لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
هەروەها لەڕووی پێداویستيی تەندروستیيهوه، هەموو دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بەخۆڕایی بۆ حاجیيان دابین کرابوو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە باشترین میوانخانەکانی شاری مەککەی بۆ حاجیان دابین کردبوو، کە تەنها ١٠ بۆ ١٥ خولەکى پياده بوو بۆ حەرەمى پيرۆز.
هەروەها ڕۆژانە سێ ژەم خواردن بۆ حاجیيان دابین کرابوو بە بۆفیەی کراوە و بە سەرپەرشتيی سێ شێفی کوردی و تاموچێژی کوردەواری.