سەرجەم حاجیيانی ههرێمى کوردستان گەڕانەوە

دوای کۆتاییھاتنی حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٥، ھەروەھا بوونی گرفتی گەڕانەوە، حاجیيان بە ڕێگەی (گەشتی ئاسمانی) بەھۆی ئاڵۆزيی ناوچەکە، ھەروەھا لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ گەڕانەوەی حاجیيان و گرتنەبەری ڕێگەی ئاسانی گەڕانەوەیان و ھەماھەنگيی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئايینی، ڕێکخستنی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەنیدارەکان و بەرپرسانی وڵاتی عەرەبستانی سعوديیە، توانرا سەرجەم حاجیيانی کوردستان کە ژمارەیان (٥١٣٥) حاجی بوون بگەڕێندرێنەوە خاکی پیرۆزی نیشتمان.
پشت بە خوای گەورە و ھەوڵی تیمە کارگێڕیيەکان ئەمساڵ توانرا پرۆسەیەکی نموونەیی پێشکەش بکرێت، لە ماوەی حەجی ئەمساڵ تەنیا یەک حاجی لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد، ئەوانی تر سوپاس بۆ خوا بەسەلامەتی گەیشتنەوە نێو کەسوکار و ئازیزانیان.
بەگشتی ئەمساڵ (٢٠٢٥) پرۆسەیەکی نموونەیی بە سەرجەم خزمەتگوزاریيەکانەوە پێشکەشی حاجيیانی کوردستان کرا، لە خواردن و خواردنەوە، خزمەتگوزاريی پزیشکی و شوێنی حەوانە و ھاتوچۆ.
خوای گەورە کوردستان بپارێزێت حەجی حاجیيان قبوڵ بێت .
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
١٧⁄٦⁄٢٠٢٥