Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەربانگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى هه‌ولێر دەکاتەوە

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ى ئادارى ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەربانگی لەگەڵ ڕۆژووەوانانی گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر کردەوە، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ئه‌وقافى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى هه‌ولێر ڕێكيان خستبوو.
لە گوتەیەکدا وه‌زيرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايينى گوتی: خۆشحاڵبووین لەگەڵ خەڵکی ئازیز و ڕۆژووەوانانی مزگەوتی (پیرەژن)، لە گەڕەکی نەورۆز، بەربانگمان کردەوە و ڕۆژووی ھەموو لایەک قبوڵ بێت و خوای گەورە ئاراميی کوردستان بپارێزێت.