وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ ليژنەی باڵای بۆردی ئایینی کۆبووهوه

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ى ئادارى ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ لیژنەی باڵای بۆردی ئایینی کۆبووهوه و دەستخۆشی لە ڕۆڵی دیاری مامۆستایانی ئایینی كرد، لە بڵاوکردنەوەی پەیامی ڕاستەقینەی ئایینی ئیسلام و برەودان بە پێکەوەژیانی ئایینی، بە تایبەتی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا. ههروهها تیشک خرایە سەر پاراستنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و پابەندبوون بە کولتووری فرەیی و قبوڵکردنی یەکتری لە نێوان هزرمەندان و ئاراستە جیاوازەکانی ئایینی ئیسلام، کە پێویستە لە چوارچێوەی دەربڕینی ئایینیدا، ڕێز لە یەکتر بگرن.
هەروەها پێداگری لە جیاکردنەوەی بۆچوونى کــەســی کرایەوە، لەوەی ناکرێت قسەی تایبەتی کەساییەتییەکی ئایینی گشتاندنی بۆ بکرێت.
دواتر بڕیار درا کە بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگه پەیوەندیدارەکانی دیکە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئايینی، دەستکراوە دەبێت لە بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە هەر کەسێکی سەرپێچیکار.