وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شاندێکی سوپای ئیتاڵیا کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە ئەندریۆتۆلا ئەنتۆنیلۆ، فەرماندەی سوپای ئیتاڵیا و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆی پاڵپشتیی مرۆیی و ھاوکاریی ئەو وڵاتە بۆ کوردستان کرا، بە تایبەت لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە و بەخشینی سەبەتەی خۆراک بۆ لێقەوماوان و ئەوانەی ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.
هەر لەمیانی دیدارەکەدا، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرایەوە، پاشان وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی باسی لە ڕۆڵی کارا و مرۆڤدۆستانەی حکومەتی کوردستان بۆ گیانی ھاوکاری و پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی کرد. دواتر کار و پرۆژە ھاوبەشەکانی وەزارەتی، بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و یارمەتیدانی ھەموو پێکھاتەکان خستەڕوو.