Skip to the content

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەنیسەی "ئوم نووڕ" له‌ شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ کرایەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کەنیسەی (ئوم ئەلنوور) لە قەزای عینکاوە كرایەوە.

لەوتەیەکدا بەبۆنەی کردنەوەی کەنیسەی ئوم نووڕ، سەرۆكی حكومەتی کوردستان پیرۆزبایی لە کریستیانەکان کرد و هیوای خواست، كەخوشك و برایانی مەسیحیی سوود لەوكەنیسەیە وەربگرن، كەلەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینيی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دروست كراوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، كەحكومەتی كوردستان لە هەوڵەكانی بۆ كۆتاییی هێنان بەو بارودۆخە سەپێندراوەی دەشتی نەینەوا بەردەوام دەبێت، تاوەكو خوشك و برایانی كریستیان بتوانن بگەڕێنەوە نێو ماڵەكانی خۆیان.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لەسەرخستنی پەیامی ئاشتی و بەیەكەوەژیان و ڕێزگرتن لە هەموو ئایینەكان نەك تەنیا لە هەرێمی كوردستان، بەڵكو لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.