Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری دارایی و ئابوورى سەرپەرشتيی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیيەکانی خانەنشینی هەرێمی کوردستانی کرد

وەزیری دارایی و ئابوورى داوای کرد پەلەبکرێت لە دەرکردنی ڕێنمایی، بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، لە سەرجەم ئاستەکان و گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابوورى.

وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە تیمی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان كرد

لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەباره‌ى پرۆژەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج کرا، کە ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکرێت.

وەزیری دارایی و ئابوورى بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی یاسای خانەنشینيی یەکگرتووی عێراق دەکات

تا ئێستا دۆسیەی زیاتر لە حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ خانەنشین تەواو بووە کە لە سەرەتای ئەمساڵ بڕیاری خانەنشینبوونیان دەرچوو بوو، لەو ژمارەیەش زیاتر لە شه‌ش هەزار خانەنشین مووچەیان بۆ بەستراوەتەوە.

وەزیری دارایی و ئابوورى پێشوازی لە تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێريی دارایيی عێراق و هەرێمی کوردستان كرد

ئاوات شێخ جه‌ناب: هەرچی داتا و زانیاريی پێویست و بەردەست بێت دەخرێتە بەردەم تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێريی دارایيی عێراق و هەرێمی کوردستان.