Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری دارایی و ئابوورى لەگەڵ شاندێکی یەکێتيی بەڵێندەرانی کوردستان کۆ بووەوە

ڕۆژی سێشەممە، ٩ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٥، وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی لە شاندێکی یەکێتيی بەڵێندەرانی کوردستان كرد.

وەزیری دارایی قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری باجی دەرامەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی

ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزیری دارایی و ئابووری، قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری باجی دەرامەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری وۆرکشۆپی بازاری کاغەزە داراییەکانی لە سلێمانی ئەنجام دا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ ی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وۆرکشۆپێکی لەسەر بابەتی (دامەزراندن یاخود کاراکردنی بازاڕی کاغەزە داراییەکان لە کوردستاندا) لە شاری سلێمانی ساز کرد.

شاندێکی هاوبه‌شی کونسوڵخانەی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی کرد

رۆژی سێشه‌ممه‌، 5ی ئابی 2025، شاندێكی هاوبه‌شی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كاپتن كایه‌ڵ ماگارت، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب پێشوازییان لێكرا.

وەزیری دارایی و ئابوورى سەرپەرشتيی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیيەکانی خانەنشینی هەرێمی کوردستانی کرد

وەزیری دارایی و ئابوورى داوای کرد پەلەبکرێت لە دەرکردنی ڕێنمایی، بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، لە سەرجەم ئاستەکان و گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابوورى.

وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە تیمی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان كرد

لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەباره‌ى پرۆژەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج کرا، کە ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکرێت.

وەزیری دارایی و ئابوورى بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی یاسای خانەنشینيی یەکگرتووی عێراق دەکات

تا ئێستا دۆسیەی زیاتر لە حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ خانەنشین تەواو بووە کە لە سەرەتای ئەمساڵ بڕیاری خانەنشینبوونیان دەرچوو بوو، لەو ژمارەیەش زیاتر لە شه‌ش هەزار خانەنشین مووچەیان بۆ بەستراوەتەوە.