ئەژمێری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێتەوە
لە درێژەی پرۆسەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان واژۆی کرد لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کەتایبەتە بە کردنەوەی ئەژمێری بانکی بۆ موچەخۆران و سودمەندان لە بودجەی گشتی کەتاکو ئێستا ئەژماری بانکیان نیە.