وەزیری دارایی و ئابوری : كار بۆ بەرزكردنەوەی داهات دەكەین

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە١٤ ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠كونسوڵی هاكان كاراچی كونسوڵی كۆماری توركیا لە هەولێر وشاندێكی یاوەری سەردانی وەزارەتی دارایی وئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لەگەڵ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری و شاندی میوان دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان هەردوولا خرایە چوارچێوەی گفتۆگۆكانیانەوە.
وەزیری دارایی به كونسوڵی توركیای ڕاگەیاند توركیا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازرگانی و بازاڕی هەرێمی كوردستان هەیە.
ئاماژەی بەوەش كرد كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كارلەسەر ئەوە دەكات هەموو جۆرە كارئاسانییەك بكرێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرە بیانییەكان ڕووبكەنە هەرێمی كوردستان و سەرمایەكانیان بخەنە گهڕ.
لای خۆشيهوه كونسوڵی توركیا سوپاسی وەزیری دارایی و ئابوری كرد وئەوەی دوپاتكردەو ئەوان ئەم هەنگاوانە لەبەر چاو دەگرن و بە پێزانیینەوە ڕۆڵی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانی زیاتر بگێڕن.