وه‌زیری دارایی و ئابووری، سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی سلێمانی كرد
![](/media/7318/وه_زیری_دارایی_و_ئابوری_سه_ردانی_ناوه_ندی_په_ره_پێدانی_دارایی_سلێمانی_كرد__3_.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132730586500000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2021/8/4 ، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری به یاوه‌ری یاسین واحید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان، سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی سلێمانیان كرد، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی ژیان سابر كۆبوونه‌وه . سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه باسكرا كه دێنه پێش ناوه‌نده‌كه‌یان و رێگرن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی سنووره‌كه و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان درا.
دواتر ئاوات جه‌ناب نوری سه‌ردانی به‌شه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌ی كرد و به‌شداری خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی كرد و ڕایگه‌یاند لێره‌وه ده‌توانین ئاستی فه‌رمانبه‌ران به‌رزتر بكه‌ینه‌وه و داهاتوو بنیات بنێین.