Skip to the content

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژى ١٥/١٢/٢٠٢١ پەرلەمانتار (على حمە صالح) لەسەر بابەتی داهاتى ناوخۆ و مووچە، هەندێک داتا و زانیارىی باس کردووە کە دوورن لە ڕاستییەوە. لێرەدا بە پێویستمان زانى ڕوونکردنەوەیه‌کی پێویست لەو بارەیەوە بدەین بۆ ئەوەى ڕاستییەکان وەکو خۆیان و دوور لە شێواندن و موزایەدە بگەنە ھەموو لایەک.

خەرجییەکانى حکومەتى هەرێم بۆ مانگى ١٠ کە لەم خشتەیەى خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە تەنیا بۆ مووچە بڕى ٨٧٣ ملیار دینار خەرج کراوە و بۆ مانگى ١١ تا ئەمڕۆ، بڕى ٦٧١ ملیار دینار خەرج کراوە و ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە تەمویلەیش کە حکومەتى فیدراڵی مانگانە دەینارد لە چوارشەممەی رابردووەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەنێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان.

خه‌رجی و داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢١، ب گشتی ژمێركاری جووڵه‌ی دراو

ژماره‌

ناوه‌ڕۆك

داهات

مانگی ١٠

١

داهاتی سامانه‌ سروشتیه‌كان

٥٠٩.٥٦١.٣٣٤.٣٧٥ ملیار دینار

٢

ته‌مویلی حكومه‌تی ناوه‌ند

٢٠٠.٠٠٠.٠٠٠.٠٠٠ ملیار دینار

٣

داهاته‌ ناوخۆییه‌كان بۆ مووچه‌

١٦٤.٠٠٠.٠٠٠.٠٠٠ ملیار دینار

٤

ته‌مویلی هاوپه‌یمانان

راسته‌وخۆ ته‌مویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

 

كۆی گشتی

٨٧٣.٥٦١.٣٣٤.٣٧٥ ملیار دینار

 

كۆی گشتی ته‌مویلی حكومه‌ت بۆ مووچه‌ی مانگی ١٠ی ٢٠٢١

٨٧٣.٥٦١.٣٣٤.٣٧٥ ملیار دینار

 

 

یەکەم

خه‌رجی و داهاتی حكومه‌ت بۆ مانگی ١١ی ٢٠٢١

 

داهات

 

ژماره‌

ناوه‌رۆك

مانگی ١١

١

رصيد مدور

٥.٤٠٦.٠٠٠.٠٠٠ ملیار دینار

٢

داهاتى سامانه‌ سروشتييه‌كان

٥١٢.٣٦٠.٨٥٧.٢٢٤ ملیار دینار

٣

ته‌مویلی حكومه‌تی ناوه‌ند

هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە

٤

داهاته‌ ناوخۆییه‌كان بۆ مووچه‌

١٦٤.٠٠٠.٠٠٠.٠٠٠ملیار دینار

٥

ته‌مویلی هاوپه‌یمانان

راسته‌وخۆ ته‌مویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

 

كۆی گشتی

٦٨١.٧٦٦.٨٥٧.٢٢٤ ملیار دینار

 

 

 

دووه‌م

خه‌رجی

 

١

پاره‌ی خه‌رجكراو بۆ مووچه‌ تاكو ئێستا

٦٧١.٠٠١.٠٠٠.٠٠٠ ملیار دینار

٢

ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ماوه‌ مووچه‌ وه‌ربگرن ( وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی/وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار/ وه‌زاره‌تی كاره‌با/ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم/ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان/ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/ خانه‌نشینی پیشمه‌رگه‌ و شارستانی

٢٠٨.١٨١.٠٠٠.٠٠٠ ملیار دینار

 

 

تێبینى:

١- جگە لە داهاتى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان لە مانگى ١١ کە بڕەکەى (٥١٢ ملیار دینار) بووە بۆ تەواوکارى مووچە و خەرجیەکانى تر سەرجەمیان لە داهاتى ناوخۆ تەمویل کراوە

٢- لە خشتەى سەرەوەدا تەنها داهات و خەرجى مانگەکانى (١٠ و ١١) ى تەمویل کراوە بۆ مووچە ڕوونکراوەتەوە بە بێ ئەو وەزارەتانەى کە ئێستا بۆ مووچەى مانگى (١١) تەمویل نەکراون.

 لە ئێستادا بۆ تەواوکارى مووچەى مانگى (١١) حکومەتى هەرێمى کوردستان بە نزیکەیى پێویستى بە (٢٠٠) ملیاردینار دەبێت کە بریتى یە لە تەمویلى حکومەتى ناوەند.

به‌ڵام جگە لە مووچە ئەوەى لە داهاتى ناوخۆ دەمێنێتەوە تەمویل دەکرێت بۆ خەرجیەکانى کرێى وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا ، پاککردنەوەى شار و شارۆچکەکان، دەرمان، پێشینەى سەرجەم فەرمانگەکان وخەرجى پڕۆژە بەردەوامەکان و خەرجیەکانى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە بە نزیکەى زیاتر لە (٢٠٠) دووسەد ملیار دینار دەبێت مانگانە، کە لە داهاتى ناوخۆ تەمویل دەکرێت کە لە ئێستادا ئەم خەرجیانە بۆ کەمترین ئاست کەمکراوەتەوە.

لە کۆتاییدا پرسیار لەهەموو ئەو کەسانە دەکەین کە زانیاری ناڕاست بڵاو دەکەنەوە جگە لە نائومێدکردن و دروستکردنى بێ متمانەیى لەناو خەڵکدا نە خۆیان و نە حزبەکانیان و کەسییان لە هەڵبژاردندا سوودیان لێ نەبینی ، دەرکەوت لە سایەى مزایەدە و ئەنارشیزمدا تەنها کورد و خەڵک و هەرێم زەرەرى کردووە.

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری

١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١