روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه بۆ ڕای گشتی
![](/media/4386/mofeannouncement.jpg?center=0.40217391304347827,0.5&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132591566850000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانەوە هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك به مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێته‌وه. به پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكەینەوە، كه فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومرك كاری خۆیان به پێی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێكدانه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵناگرێت.
ئه‌م پرسه ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندی ته‌واوی بهرێوەبهرانه به فه‌رمانی وه‌زاره‌تمان و له داهاتوودا روونكردنه‌وه‌و ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه روو.