ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بۆ ڕای گشتی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون. چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە. ئەمە درۆیە هیچ پەیوەندییەكی بە ڕاستیەوە نییە و بۆ ئاشكراكردنی راستیەكان بۆ كۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكانیان بە گرنگمان زانی ئەم راستیانە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكەینەوە:-
1-دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان كۆمپانیای خۆشناو(پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران) وەرگرتووە. كە پێكدێت لە درووستكردنی 60 سایلۆ و چەندین كارگەی ئارد، بڕوێش، گەنمەكوتاو، بنەتۆ، مەعكەرۆنی، سپارگێتی، كێك و سلیلاك و ئالیك) چەند پێكهاتەیەكی دیكە.
2-وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ پەیوەندییەكی بە گرێ بەست و دیزاین و پێداویستیەكانی دیكەی پرۆژەكە(چیمەنتۆ، شیش، پلیت...هتد) نییە.
3-لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بە پێی یاسایی ژمارە(4)ی 2006 ماددەی (5) و بڕگەی شەشەم ڕەزامەندی بۆ كراوە و هیچ پەیوەندی بە وازارەتی داراییەوە نییە.
4-وەزیری دارایی مافی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ هیچ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك نییە و نەیكردووە.
5-هەموو داتاكان بڕی(شیش، چیمەنۆ) لە هاندانی وەبەرهێنانەوە بە نووسراوی فەرمی بە مۆری فەرمی راستاندنی بۆ كراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، بۆیە زیادكردنی درۆیەكی شاخدارە.
6- بە پێی پسوولەی گومركی هاوپێچ تاوەكو ئەمرۆ لە كۆی 47452 هەزار تۆن، تەنیا 2375 تۆن شیش هاتووە و هیچ بڕە چیمەنتۆ و پلێتێك نەهاتووە.
7-سكاڵاكردن لە دادگا مافێكی پارێزراوی وەزیر و وەزارەتی دارایی و ئابورییە.
هاوپێچ: تێكڕای وردەكارییەكانی پرۆژەكە و رەزامەندییەكانیان