وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەری گومركەكان كۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021 لە دیوانی وەزارەت، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و جوڵەی بازرگانی كۆبوونەوە.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری باسی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری بازرگانی كرد لە هەرێمی كوردستان و بەڵێنی ئەوەیدا، هەموومان پێكەوە دەتوانین كاری باشتر بكەین لە پێناو زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و بە ئامانجی زیادكردنی داهات.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان. بە وردی باسی ئاستەنگەكانی كرد و پێكەوە ڕێگاچارەسەری گونجاویان دەستنیشانكرد تاوەكو لەو ڕێگەیەوە، ڕێو شوێنی پێویست بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەكان لە پێناو باشتر کردن وزیاد کردنی جووڵەی بازرگانی و داهات، بكرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، جەختی لەوە كردەوە، كە گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەین.